وێنە.. دەروون کاروان جیاواز دەردەکەوێت

ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد دەروون کاروان چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە. 

دەروون کاروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

دەروون کاروانی تەمەن (٣٠) ساڵ خەڵکی ڕەواندازە و لە وڵاتی سوید لە دایکبووە، لە ئێستاشدا لە کوردستان نیشتەجێیە، لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتنی هەبوو و بەرهەمی هونەرمەندانی دیكەی دەوتەوە کە زیاتر بە گۆرانی (تۆ نانویت)ی هونەرمەندی دیاری کورد (حەمید بانەیی) ناوبانگی دەركرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو، هەروەها بەرهەمی (من ئەڕۆم) یەکەم کاری هونەری تایبەت بەخۆی بوو کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردەوە. 


PM:12:35:06/12/2023