دەربارەی ئاگر کەوتنەوەکەی ئەمشەوی باڵاخانەکەی سۆران قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ( ماوە بۆ درێژکراوە )ڕاگەیاندراوێکی باڵاوکردەوە ڕایگەیاند" لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت".
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی قوباد تاڵەبانی:
کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران کە ژمارەیەک گیانلەدەست دان و سووتانی لێ کەوتووەتەوە، هەموومانی غەمبار کرد.
لە دڵەوە هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەم و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
بە داخەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە دەبنەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت.