چاڤی ئاشکرایکرد بۆچی جیرۆنا چوار گۆڵی لێکردوون

لەهەفتەی شانزەی لالیگا یانەی جیرۆنا لە یاریگای بەرشەلۆنە  توانی یاریەکەی 4-2 لێبباتەوە و  بە 41خاڵ سەرکەوت بۆ پێشەنگ و بەرشەلۆنە بە 34خاڵ دابەزی بۆ پلەی چوارەم.


چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە لەسەر دۆڕانیان وتی : یارییەکی باشمان کرد و یارییەکی یەکسان بوو.  یارییەکە بە وردەکاری یەکلایی بووەوە، ئێمە کاریگەریمان نەبوو، سەرکەوتنێکی شایستە بوو بۆ جیرۆنا، ئەم یارییە بە بچوکترین وردەکاری یەکلایی کرایەوە،ئەو تیپەی سەرەتا دەرفەتەکانی قۆستەوە توانی یارییەکە بباتەوە".

چاڤی هێرناندێز وتیشی:"جیرۆنا ئازایانە یاریی کرد و لە ئێمە کاریگەرتر بوو،گورزێکی سەخت کە ٧ خاڵ لە دوای جیرۆنا و ٥ خاڵ لە دوای ڕیاڵ مەدریدەوە دەمانخاتە دواوە ئەمە واقیعی ئێمەیە، ئێمە تیمێکین کە لە قۆناغی دروستکردندایە و ئەمەش واتە دەتوانین هەنگاو بۆ پێشەوە و دواوە بنێین پێویستە بەردەوام بین و دوودڵ نەبین و نە لەرزین، پێویستە بەردەوام بین لە کارکردن.


AM:01:31:11/12/2023