لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای دهۆک باریووه‌

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت" زۆرترین بڕى بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک باریووە". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرترین بڕی باران بارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی کانی ماسی سەر بە پارێزگای دهۆک باریووه‌ کە (٢٢) ملیم بووه‌، هەروەها لە ناوچەی پیرمام کەمتر لە یەک ملیمەتر باران باریووە.

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە:

پیرمام ٠.٥ ملم

دهۆک ١٠.٠ ملم

زاخۆ ٣.٧ ملم

ئاکرێ٤.٤ ملم

ئامێدى ١٩.٢ ملم

بامەرنێ ١٤.٦ ملم

بارزان ١٠.٠ ملم

حاجى ئۆمەران ٣.٤ ملم

خەبات ٠.٤ ملم

مانگیش ١٣.٦ ملم

سۆران ٣.٤ ملم

باتوفە ٩.٨ ملم

مێرگەسۆر ٨.٤ ملم

سیدەکان ٤.٤ ملم

سمێڵ ١٠.٠ ملم

زاوێتە ١٤.٥ملم

ئەتروش ١٠.٠ ملم

شیلادزێ ١٧.٠ ملم

چامانکێ ١٧.٠ ملم

کانى ماسى ٢٢.٠ ملم

گردە سێن ٢.٣ ملم

دینارتە ٨.٦ ملم

شێخان ٩.٥ ملم

بەردەرەش ٢.٧ ملم

ڕەواندز ٣.٧ ملم

شەقڵاوە ٠.٥ ملم

بجیل ٤.٠ ملم

باعەدر ١٠.٠ ملم

دێرەلوک ١٨.٠ ملم


PM:01:05:12/12/2023