بافڵ تاڵەبانی: ئەو لایەنانەی کە دەیانەوێت وەکو فیرعەون زاڵبن دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو بڕیارە هەڵبگرن

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند" ئەو لایەنانەی کە بەرژەوەندی خۆیان دەوێت و دەیانەوێت وەکو فیرعەون خۆیان بەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان زاڵبکەن، دەبێت ئامادەبن بەرپرسیارێتی ئەو بڕیارە هەڵبگرن."

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە مەڕاسیمی ساڵیادی شەهیدبوونی ئاكام عومەر، فەرماندەی كۆماندۆی كوردستان لە وتارێكدا ڕایگەیاند، "دەستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژ دەکەم بۆ هەموو حزب و لایەنێکی کوردستان و دەڵێم، وەرن بەیەکەوە وڵاتەکەمان چاک بکەینەوە و خەڵکەکەمان ئاشت بکەینەوە، هێز نییە لە جیهان بە ٤٥ ملیۆن کەس بڵێ نا، بەڵام ئێمە گەر لەت لەت بین دوژمنانمان هەوڵ دەدەن لاوازمان بکەن".

جەختیشی كردەوە، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەین بۆئەوەی لەگەڵ هەموولایەک بۆ پێشەوە بڕۆین، ئەوانەش کە ئامادەنین و بەرژەوەندی خۆیان لە پێش میللەت دادەنێن و وەک فیرعەون حەزدەکەن خۆیان زاڵ بکەن بەسەر خەڵکی کوردستاندا، دەبێت ئامادەبن بەرپرسیارێتی ئەو بڕیارە هەڵبگرن.


PM:04:13:12/12/2023