وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوی پاڵێوراوان بۆ دامەزراندن لە ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەكاتەوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم خشتەی ناوی پاڵیوراوانی بۆ دامەزراندن بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند" دوای راگەیاندنی كۆمەڵێك هەلی كار لە وەزارەتەكەیان بۆ فەرمانگەكانی دەستەبەری و ڕاهێنان لە ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ، راپەڕین و بنكەكانی قەرزی بچووك لە ئیدارە سەربەخۆكان و قەزاكانی ئامێدی، چەمچەماڵ، ئەنجامدانی پرۆسەی پاڵاوتن بۆ فۆڕمەكانی دامەزراندن كرا".
ڕاشیگەیاندووە" ناوی کاندیدان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵبەندی دانراو ناویان بۆ دامەزراندن بە شێوەی خۆبەخش و هەمیشەیی لەم خشتانەی خوارەوە ڕادەگەیەنین".
ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر پێشكەشكارێكی فۆڕمی دامەزراندنی خۆی بە مافخوراو دەزانێت دەتوانێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەتوانێت تانەی خۆی پێشكەش بكات