لێژنەی دارایی بۆ بودجەی ٢٠٢٤ روونکرنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێ‌ بەهیچ شێوەیەك خەرجی بودجە ڕاناگیرێت.

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ حكومەت و چاوەڕێی گەیشتنی خشتەكانی بودجەی ٢٠٢٤ دەكەن بۆ ئاگاداربوون لە شێوازی خەرجی لە ساڵی نوێدا.

ڕاشیگەیاندووە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە بەم زووانە ئەو كارە تەواو دەبێت و بەهیوان خشتەكان ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێی ٢٠٢٤ خەرجییەكان ڕاناگیرێن و جێبەجێ‌ كردنی بودجە بەردەوام دەبێت.


PM:10:35:13/12/2023