کێشەی گەورە لە بەرشەلۆنە سەرهەڵدەدات

کێشە دەکەوێتە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنەو چاڤی زۆر توڕەیە لە دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە،ئەمەش پاش دۆرانەکەی شەوی رابردوو دژی یانەی ئانتوێرپ بە ئەنجامی 3-2 لە چامپیۆنس لیگ.

بە قسەی میدیای ئیسپانیا  دیکۆ خەیاڵ بۆ ڕاهێنەرێکی تر دەکات بۆ بەرشەلۆنە بۆ شوێنی چاڤی و   دەستوەردان لە کاروباری یاریزانان دەکات، چاڤیش حەزی لەوە نییە و ئێستا تووڕەیە لەبەڕێوەبەری یانەکە.

لە ئێستادا  پەیوەندی نێوان ئەو دووانە گرژ و ئاڵۆزە، بەتایبەتی دوای دابەزینی ئەم دواییەی ئەدای کارکردن و ئەنجامەکانی یانەکە لە لالیگاو چامپیۆنس لیگ.

بەرشەلۆنە شەممەی داهاتوو لە ئەرکێکی قورسدا رووبەڕووی یانەی ڤالانسیا دەبێتەوە لە لالیگاو لەئەگەری دۆڕانیان لەوانەیە چاڤی دووربخرێتەوە.



PM:03:40:14/12/2023