ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، خێرای باش (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە.