بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە

بە هۆی کەمیی ژمارەی دەنگەکانیان، بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، حسێن جەلیل بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "لەبەر ئەوەی لەم هەڵبژاردنەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ڕێژەی دەنگەکانمان لە چاو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەمتر بووە و دەنگێکی کەممان هێناوە دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستی بەرپرسیارێتی مەڵبەندی خانەقین ڕادەگەیەنم".

وتیشی: "ئەم هەڵبژاردنەش هیچ سەرکەوتنیک بۆ کورد نازانم لە ناو شاری خانەقین لەبەر ئەوەی یەک کورسیمان بە دەست هێناوە و ئەویش عەرەبە لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".

بە پێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەد حاجی مەحمود تەنها ٣٩٧ دەنگی لە پارێزگای دیالە بەدەستهێناوە.


PM:03:31:20/12/2023