هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەکەن

هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە تاوەکو ساڵی ئایندە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکات کە لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣،  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ نەکەن لەبەرئەوەی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی ناکرێت بەهۆی پاکتاوی ژمێریاری ساڵانەوە.

سەبارەت بەو هاووڵاتییانەی لەو ماوەیەدا تووشی سزای دارایی دەبن، سزاکانیان بۆ هەژمار ناکرێت, بەو مەرجەی راستەوخۆ دوای پشووەکان و لە ڕێکەوتی ٢ی ١ی ٢٠٢٤ سەردانی هاتووچۆی سلێمانی بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.


PM:06:40:21/12/2023