لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاوسەری گەنج لە ساڵیادی هاوسەرگیریان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە کە دوو هاوسهری گەنجی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ههفتهی ڕابردوو، بە ناوی"محەمەد نیعمەتی"، خەڵکی گوندی "قاڤیر"ی سەر بە ناحیەی مێرگەوەری ورمێ، بە هۆکارێکی نادیار لە رێگای خۆهەڵواسینەوە لە نێو دوکانەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
وەک ئەو میدیانە بڵاویان کردۆتەوە، بۆ ڕۆژی دواتر، هاوسەرەکەی محەمەد بە ناوی "ژیلا نەسیری" کە خەڵکی هەمان گوندە بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو میدیایانە هۆکاری خۆکوشتنی ئەم دوو هاوسهرەیان بڵاونەکردۆتەوە.