ئەتلەتیکۆ مەدرید مەرجێکی نوێ بەسەر بەرشەلۆنە دەسەپێنێت

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دووپاتیان کردەوە کە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بیرۆکەی نوێکردنەوەی خواستنەکەی جواو فیلیکس بۆ یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەکی بێبەرامبەر ڕەتدەکاتەوە.

 بەرشەلۆنە لە سەرەتای وەرزدا یاریزانە پورتوگالیەکەی بە خواستن لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بردە ریزەکانی، هەروەها لە 20 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری کردووە، لەو ماوەیەدا 6 گۆڵی تۆمارکرد و 3 ئەسیستیشی کرد.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، ئیدارەی ڕۆخیبلانکۆس ڕەتیدەکاتەوە بەخواستن یاریزانەکە بە بەرشەلۆنە بداتەوە، بەڵام ڕەنگە ڕێگەیەک بۆ ئەوە بدۆزێتەوە، تەنها لە حاڵەتێکدا کە بەرشەلۆنە ڕازی بێت بە پێدانی 15 ملیۆن یۆرۆ کە بەهای قەرزێکی نوێیە، لەگەڵ ئیجباری بژاردەی کڕین بە بەهایەک کە لەسەری ڕێکبکەون.


AM:11:47:25/12/2023