بەرشەلۆنە لە میسینیۆ نزیک دەبێتەوە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئیستێڤۆ ویلیان ناسراو بە "میسینیۆ”، یاریزانی پاڵمێراس پەیوەندی بە ڕیزەکانی بەرشەلۆنەوە بکات، سەرەڕای ئۆفەری چەند یانەیەکی گەورە، لەوانە مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، ئارسناڵ و... چێڵسی و پاریس سانجێرمان.

 زانراوە ئەو یاریزانە تەمەن 16 ساڵە تا هاوینی 2025 ناتوانێت لە پاڵمێراسەوە بچێتە هیچ یانەیەک، دوای ئەوەی تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، بریکاری یاریزانەکە، ئەندرێ کۆری، لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە و دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەرفەتی پەیوەندیکردنی مێسینیۆ بۆ یانەی کەتەلۆنی.

 ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بریکاری مێسینیۆ و یاریزانەکە ئاگاداری ئەو فشارە داراییانەن کە بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەڵام ئامادەن بەشداری بکەن و هاوکاربن بۆ دڵنیابوون لە بەدیهێنانی گرێبەستەکە بە فشارخستنە سەر پاڵمێراس بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە مەرجەکانی پارەدانی دارایی کە بەشدارن لە تەواوکردنی گرێبەستەکە.


PM:12:23:29/12/2023