درۆنێک لە گەڕەکێکی قەرەباڵغی هەولێر خرایە خوارەوە


ئەمشەو ٣٠ ی کانوونی یەکەم لە هەولێر لە گەڕەکی قەڵای نوێ درۆنێکی مقاومەی ئیسلامی کە هاتوبووە سەر هەولێر بۆ بۆردومان کردن، خرایە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە لەو گەڕەکە شووشەی دەرگای چەند دووکانێک و جامی چەند ئۆتۆمبێلێکی شکاندووە.
 
زۆرێک لە خەڵکی دەوربەری ئەو گەڕەکە گوێیان لە دەنگی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە بووە.

لە هەفتەی رابردوودا مقاومەی ئیسلامی چەند جارێک بۆردومانی بنکەی سەربازی ئەمەریکای لە هەولێر و هەریر کردو لە بۆردومانێکی هەولێردا سێ سەربازی ئەمەریکی بریندار بوون.

بەرامبەر ئەو هێرشەش ئەمەریکا بۆردومانی بنکەیەکی سەربازی حزبوڵای عێراقی لە شاری بابل کردو گورزێکی بەهێزی لەو میلیشایە وەشاندوو.



PM:09:22:30/12/2023