لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی سبەینێ‌ ڕوونکردنەوە دەدرێت

بڕیارە سبەینێ‌ سێشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەوامی فەرمی فەرمانگە و خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان دەستپێبكاتەوە.

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم، سبەینێ‌ پشووی سەری ساڵ كۆتایی دێت و دەوامی فەرمی فەرمانگە و دامەزراوەکان دەستپێدەکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ حکومەتی هەرێم، بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینی بۆماوەی هەفتەیەک پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکان ڕاگەیاند.


PM:08:15:01/01/2024