بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زانیارییەکانیان سەربەیەکێک لەو نوسینگانەیە کە لە خشتەیەکدا ئیاماژەی پێ کردووە پێوسیتە پێش سەردانی کردن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت کارتی زانیارییەکانیان بگۆڕن بۆ ئەو نوسینگانەی کە لە خشتەکادا لەبەرامبەر نوسینگەی پێشتری دەرکردنی کارتی زانیاری هاوڵاتیان هاتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی کانونی دووەم ٢٠٢٤، بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەگەر هەر هاوڵاتییەک ئەو بڕیارە بیگرێتەوە و بەر لە سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی زانیارییەکانیان نەگۆڕن ئەوا هیچ کارێکیان بۆ ناکرێت و مامەڵەکانیان ڕایی ناکرێت".

خشتەی ئەو نوسینگانەی هەڵوەشاونەتەوە و پێویستە هاوڵاتیان کارتی زانیارییان بگۆڕن بۆ نوسینگەکانی بەرامبەریان لەوێنەکەدا دیاریکراوە.


PM:03:22:02/01/2024