رێگەی نێوان دوکان و ئیدارەی راپەڕین تا ئێستا داخراوە

خۆپشاندەرانی خەلەکان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا ئێستا ڕێگەی سەرەکی نێوان (دوکان و ئیدارەی ڕاپەڕین)یان داخستووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەیان هاوڵاتی گوندەکانی سەر بە ناحیەی خەلەکان خۆپیشاندانیان لە دژی کەمیی خزمەتگوزاریی و لە سەروو هەمووشیانەوە کەمیی کارەبا و خراپیی ڕێگەوبانەکان ئەنجام دا.

خۆپیشاندەران ڕێگەی ڕێگەی سەرەکی نێوان (دوکان و ئیدارەی ڕاپەڕین)یان داخستووە و خێمه‌یان هه‌ڵدا و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە رێگاکەیان داخستووە و رێگا نادەن هیچ ئۆتۆمبێڵێک لە ناحیەکەوە بچێتە دوکان.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە ناڕەزایی هاووڵاتییانی خەلەکان دژی کەمیی خزمەتگوزاریی و بە تایبەتیش کارەبا دەستیپێکردووە و تا ئێستاش داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.



PM:11:28:02/01/2024