دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشی سەر بنکەیەکی سەربازی رونکردنەوە دەدات

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "لە رێگەی درۆنێکی بۆمب رێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی هەریر کە پێشپتر لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە بەکاردەهێنرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتژمێر ١٦:٢٩، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر".

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بنکە سەربازییەی هەریر پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازی تایبەت بە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بەکار دەهات.

پێستریش گروپە چەکدارەکانی سەر بە "المقاومه‌ الاسلامیه‌ فی العراق" رایانگەیاند، "لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراوەوە هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی هێزی هاوپەیمانان لە هەریر".

جۆینی تێلیگرامی سپی میدیا بکە بۆبینینی ساتی هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆسەر فڕۆکەخانەی هەریر



PM:05:47:05/01/2024