مقاومەی ئیسلامی بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریری لەئەستۆ گرت

گرووپێکی چەکداریی شیعە کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق" دەناسێنن، هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریری لە ئەستۆگرت.

گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانەی هەریریان لە ئەستۆ گرت
 
ئەو گرووپە تاوەکو ئێستا، بەرپرسیاریێتیی خۆی لە ١٥ هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و ١٢ ‌هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەریر، لە ئەستۆ گرتووە و زۆرینەی هێرشەکانی لەڕێگەی درۆنەوە بووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا سەبارەت بەم هێرشانە ڕایگەیاند" میلیشیا چەکدارییەکانی عێراق چەک و جبەخانەی ئێران بەكاردێنن".

ڕاشیگەیاندووە" میلیشیا چەکدارییەکانی عێراق چەک و جبەخانەی ئێران بەکاردێنن و هێزەکانی هاوپەیمانان و دانیشتووانی پێدەخەنە مەترسییەوە".

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە بابل مووشەکێکی جۆری کروز دۆزراوەتەوە، کە دروستکراوی ئێرانە و ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە لەکاتی هەڵداندا شکستیهێناوە.

جەختیشی كردۆتەوە، هاوپەیمانان هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی داهاتوو بەرز دەنرخێنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە کاتژمێر ١٦:٢٩، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر.
 



PM:08:21:05/01/2024