شارەزایەکی کەسناسی: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند" ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت و لە چوارشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
 
ئەمڕۆ هەینی شارەزایەکی بواری کەشناسی، محەمەد کەمال لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمشەو لە دهۆک و سنووری پارێزگاکە ئەگەری لێزمەباران و نمەباران هەیە و لە ناوچەکانی دیکە نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت".
  
" ئەم شەپۆلەی بارانبارین نیوەڕۆی سبەی شەممە کۆتایی دێت".( محەممەد کەمال وتی)
 
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاند'' رۆژی چوارشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی سەختی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و لە زۆرینەی شارەکان بەفر دەبارێت؛ بەفر سەنتەری شاری هەولێر و شارەکانی دیکەش سپی پۆش دەکات، بەتایبەت کۆتا رۆژی شەپۆلەکە کە رۆژی شەممە (١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤) دەبێت".
 



PM:09:10:05/01/2024