گۆرانیبێژی لاوی دیاری کورد میران عەلی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە.
میران لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (دڵ سووتاوە) بڵاوكردەوە کە لە تێكستی مازیار فایەقە و کاری میلۆدی و ئەرەنجمێنتی لەلایەن شێرڤین بۆ کراوە
میران عەلی لە دایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ" و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.