بەرشەلۆنە گورزێکی تری کاریگەری بەرکەوت

ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە دوای ١٠ خولەک لە گەڕانەوەی لە پێکانەکەی پێشوو تووشی پێکانێکی نوێ بوو.

 مارتینێز لە خولەکی ٦٥دا وەک یاریزانی یەدەگ لە شوێنی کریستینسن هاتە ناو یاریگا.

 یاریزانە ئیسپانییەکە هیوای ئەوە بوو بگەڕێتەوە بە خێرایی  بۆ یارییەکان، دوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەردەوام بوو، دوای ئەوەی لە ماوەی گەرمکردنەوەی یارییەکەی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی پێکانێکی ماسولکەیی لە ماسولکەی   ڕانی ڕاستیدا بوو .

 ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، مارتینێز کە لە پێکانی ماسولکەی دوو سەری لە ڕانی ڕاستیدا پێشتر،تووشی بوو،بەڵام ئەمجارەیان لە ڕانی چەپیدایەو هەمان پێکانە، هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان ئامادە نابێت لە ٤ بۆ ٥ هەفتە کەمتر نیە.
بەرشەلۆنە  بە زەحمەت بەسەر بارباسترۆدا بە ئەنجامی ٣-٢ لە قۆناغی ٣٢ی جامی شادا سەرکەوت.



PM:07:07:08/01/2024