لەپێناو کوبانی دا لەشەقامەکانی ئیستانبوڵ‌و شارە کوردیەکان خۆپیشادەرو پۆلیس شەڕیانە

‌سەلاحەدین دەمیرتاش هەرەشە دەکات
لەگەڵ نزیکبوونەوەی شەڕ لەناوجەرگەی کوبانی لەنێوان شەڕەڤانانی یەپەگە و یەپەژە بەرامبەر چەکدارانی داعش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان سەلاحەدین دەمیرتاش داوای لەجەماوەر کرد لەهەر کوێ کوردستانن بڕژێنە سەر شەقامەکان‌ بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی کوبانی، هەر لە پاشنیوەرۆی ئەمرۆوە خەڵک لەشارە کوردییەکان و ئیستەنبووڵ کە گەورەترین شاری تورکیا رژانە سەر شەقامەکان و لەزۆربەی خۆپیشاندانەکاندا پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا روویدا.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ و میدیا کوردیەکان و تورکییەکان سات بەسات خۆپیشاندان گەرمتر دەبێت و ژمارەی خۆپیشاندەر لەهەڵکشاندایە، هاوکات ژمارەی بریندارەکان لە هەر دوولا لەهەڵکشاندایە.  



PM:10:11:06/10/2014