سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە له فرۆشی نه‌وتدا به‌هۆی جیاوازی دراوه‌وه عێراق ساڵانه ٢١ ملیار دۆلار له‌ده‌ستده‌دات و ئەمە گەرەترین دزییە و دەبێت په‌رله‌مان له خوڵی یاسادانانی نوێ‌دا سنورێك بۆ ئه‌م تاڵانییه ئاشكرایه دابنێت.
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند" به‌هۆی جیاوازی دراوه‌وه، عێراق ساڵانه (٢١ ملیار) دۆلار له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌مه گه‌وره‌ترین دزییه له مێژووی وڵات‌دا، له‌كاتێكدا حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیی ناتوانن یان نایانه‌وێت بازاڕی ره‌ش كۆنترۆڵ بكه‌ن".
سروە عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو" و بڕی هاوشێوه‌ی تر له جیاوازی دراودا هه‌یه، كه تاكه سودمه‌ند لێی حزب و كۆمپانیا‌و بانكی سه‌ربه كه‌سه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانه".
ئاماژەی بەوەشداوە کە نه‌وتی عێراق به دۆلار ده‌فرۆشرێت، حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیی هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك به ١٣٢ هه‌زار دینار ئه‌ژمارده‌كه‌ن، ته‌نیا له جیاوازی دراودا بۆ فرۆشی نه‌وت،عێراق زیاتر له ٢١ ملیار دۆلار له‌ده‌ستده‌دات.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتیشی" ده‌بێت په‌رله‌مان له خوڵی یاسادانانی نوێ‌دا سنورێك بۆ ئه‌م تاڵانییه ئاشكرایه دابنێت، كار بۆ بانگهێشتكردنی هه‌موو لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی دانانی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی".