رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردۆتەوە، کانسێلۆ بە کردەوە لە یاری کۆتایی دژی ریاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا دوورخراوەتەوە.
هەروەها لە یانەکەدا وایدەبینن کە ناگاتە یارییەکە و ئامادە نابێت.
بە قسەی رۆژنامەکە سبەی یەکلاکەرەوە دەبێت و یاریزانەکە هەستەکانی خۆی دەبینێت، ئەو هەستەی کە بەشداری ناکات و یانەکە مەترسی لەسەر دروست ناکات هەرچەندە یاری کۆتاییە، بەڵام ماوەی داهاتووش گرنگە و بوونی ئەویش تێیدا پێویستە.
لە ریاڵ مەدریدیش ئامادەبوونی کارڤاخال گومانی دروستکردووەو تا ئێستا یاریکردنی یەکلانەبووەتەوە.
یاریەکە لە رۆژی یەکشەممە 14/1/2024لە کاتژمێر 10:00لەوڵاتی سعودیە لە نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دەبێت.