لێدوانی چاڤی لەسەر یاری کلاسیکۆ لە جامی سوپەر

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چاڤی باسی لە یاری سبەی کرد دژی یانەی ریاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا کە سبەی یەکشەممە کاتژمێر 10:00ئەنجام دەدرێت.

ئەمە سەرجەم لێدوانەکانی چاڤییە:

چاڤی:

 ئەوە بەندە بە پێدریەوە کە من بە چوار یاریزان لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکەم یان نا، ئەو ئێستا 100%یە، دەبینین، ئەو بیرۆکەیەی کە من هەم ڕوونە، دەبێت بە ناسنامەی خۆمانەوە یاری بکەین، بە دی ئێن ئەی بارسا.


چاڤی:

  لە ڕیاڵ مەدریدەوە بیرۆکەکە ناگۆڕێت، جا ئێمە یاری بکەین، بە چوار یان سێ یاریزانی ناوەڕاست، وەرزی ڕابردوو لە یاری کۆتاییدا زۆر شانازیمان بە بارساوە کرد، ئەمە ئەو ڕێگایە کە ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین.

 - ئایا ڕازیت بە بردنەوە سبەی ئەگەر یارییەکی باشیش نەکەیت؟

 چاڤی:

 بارسا بێ ئەوەی شایەنی ئەوە بێت کەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا؟!  بەپێچەوانەوە بەپێچەوانەوە بەسەر ئێمەدا هات، ئێمە لەکاتێکدا سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا کە شایەنی ئەوە بووین، بەسەر ئێمەدا نایەت بەبێ ئەوەی یارییەکی باش بکەین سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

 چاڤی:

 هیچ بیانوویەک نییە بڵێین ڕیاڵ مەدرید ڕۆژێکی پشوودانی زیادەی هەبوو.
 چاڤی:

 پێم وایە ڕافینیا دەگاتە ئەوێ بۆ ئەوەی لە یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی یاری بکات.

 چاڤی:

 سبەی ناتوانم هیچ ئاماژەیەک لەسەر پێگەی یاریزانەکان بدەم، خزمەتێکی بێبەرامبەرم پێشکەش بە ئەنچیلۆتی کردبێت، ئاراوخۆ لە هەر شوێنێک یاری بکات، گەرەنتییە، ناوەند بەرگرییە یان فۆڵباک.

 چاڤی:

 ڕیال مەدرید سیستەمی یاریکردنی لە وەرزی ڕابردووەوە گۆڕی، ئێستا لە بۆشایی  هێرش دەکەن، و بە کردەوە بە 4 یاریزان لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکەن، بە بەراورد بە یاری کۆتایی وەرزی ڕابردوو گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.

 چاڤی:

 ڕیال مەدرید بەهێزە کاتێک بارسا بەهێزە، ئەگەر بمانەوێت نازناوێک بەدەست بهێنین، دەبێت لە ڕیال مەدرید ببەینەوە، وەرزی ڕابردوو لە لالیگا، ئەوە کلاسیکۆ بوو لە یاریی گەڕانەوەدا کە نزیک بوو نازناوەکە یەکلایی بکاتەوە، هەروەها جامی سوپەریشمان بردەوە لە یاری کۆتایی لە ڕێگەی ڕیاڵ مەدریدەوە.

 چاڤی:

 ڕیال مەدرید کاتێک دەبینێت بارسا بەهێزە، باشتر دەبێت، ئێستاش بە ئاسوودەییتر لە وەرزی ڕابردوو دەگەمە ئەم یارییە کۆتاییە، دوای ئەوەی گەیشتمە ئەم وەرزە و دوو نازناوم وەک ڕاهێنەر لەگەڵ بارسا بردەوە.


 چاڤی:

 ڕیال مەدرید گرنگی بە باڵدێ دەدات، دەزانن لە پۆستی بەرگری چەپ یاریزانێکی بەهێز هەیە، ئەویش توانایەکی زۆری هەیە.

 چاڤی:

 دڵنیابن ئەنچیلۆتیم بە کەم نەزانی، بەپێچەوانەوە وا پێم دەچێت کە یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان و لە مێژوودا، ئەمە ڕیکۆردی خۆیەتی، لە هەموو ئەو وڵاتانەی تێیدا بووە، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. من ڕێزێکی زۆرم بۆ ئەنچیلۆتی هەیە، ئەو کەسێکی بەڕێزە، وە هیچ... هەرکەسێک بە خراپی باسی بکات.

 چاڤی:

 ئێمە تەرکیز لەسەر یەک یاریزان ناکەین چونکە ڕەنگە شێت بین، هەموو یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی ناوازەیان هەیە، ڤینیسیۆس، ڕۆدریگۆ، بێلینگهام، مۆدریچ، چۆامێنی، بۆ بێلینگهام یاریزانێکی ناوازەیە، و جیاوازی دروست دەکات لە... داهاتوو، وەک چۆن لە دوایین کلاسیکۆدا بوو.

 چاڤی:

 ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە لێرەین لە ڕیاز، هەمیشە زۆر باش مامەڵەیان لەگەڵدا کردووین، باوەڕم وایە تۆپی پێی سعودیە لە ساڵانی داهاتوودا زۆر بەرەو پێش دەچێت.


PM:01:36:13/01/2024