گوندێکی سنووری قەزاى ماوەت بۆردومانکرا

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی کانوونی دووەم بە فڕۆكه‌ی جه‌نگی گوندی گه‌ڵاڵه‌ له‌ قه‌زای ماوه‌تی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی بۆردومانكرا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیه‌وه‌ سنوری گوندی گه‌ڵاڵه‌ لە قەزای ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردومانكرا.

هاوڵاتیانی قەزای ماوەت هه‌ستیان به بۆردومانه‌کە كردووه‌، تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون. 


PM:11:42:14/01/2024