ڤینسیۆس دوای سێ گۆڵەکە چی بە بەرشەلۆنە دەڵێت

پاش تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی سوپەری ئیسپانیا، ڤینسیۆس قسەی بۆ میدیاکان کردوو وتی:"

 ڤینیسیوس: دەمەوێت سوپاسی هەموو  چارەسەرانی پێشکی و ڕاهێنەر و هەموو هاوڕێکانم بکەم کە هاوکارم بوون بۆ ئەوەی دوای پێکان لێرە بم، وە زۆر دڵخۆشم بە هەموو ئەو کارانەی ئەمڕۆ کردوومە.


ڤیبسیۆس :زۆر قسە دەکەم و تێپەڕین دەکەم کە نابێت بیکەم.”

کاردانەوەی کورسی  یەدەگی بەرشەلۆنە دوای دەرکردنی ئاراوخۆ؟

 ڤینیسیۆس: "زۆر دڵتەنگم، چونکە هەمووان دەیانەوێت شەڕمان لەگەڵ بکەن، چونکە دەزانن لە ڕۆژنامەگەریدا دەردەکەون، تا دەتوانم هەوڵدەدەم زۆر ئارام بم و سەرنجم لەسەر یارییەکە بێت”.

 ڤینیسیۆس "ئاهەنگ گێڕان وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەوە نمونەی منە .”

  ڤینیسیوس: "یارییەکی نزیکەی تەواومان ئەنجامدا، دەرفەتی  ئەو گۆڵەمان لەدەست دا کە لیڤاندۆڤسکی لێی کردین."

  ڤینیسیوس: ئێمە لە مانگی یەکداین، کاتێکی زۆر هەیە بۆ یاریکردن و باشتربوون، تیپەکانی تریش هەن کە پاڵێوراون، ئێمە دەمانەوێت بەردەوام بین لە یاریکردن بەو شێوەیەی کە یاری دەکەین، پێموایە لەم وەرزەدا تەنها یەک یاریمان دۆڕاند.

  ڤینیسیۆس: ئێمە زۆر پێکانمان هەیە، میلیتاو، تیبۆ، من بۆ ماوەیەک، ئێستا ئەلابا... دەبێت بەم شێوەیە بەردەوام بین، چونکە ڕیال مەدرید هەمیشە دەگەڕێتەوە، ئێمە دەمانەوێت لەنێو پاڵێوراوەکان بین بۆ بەردەوامبوون لە بردنەوەکان”.

مباپێ یان هالاند؟

  ڤینیسیوس: «ئەم پرسیارە ئاراستەی سەرۆکە».

  ڤینیسیوس: 25 یاریزانمان هەیە ئامادەن باشترینیان بۆ ئەم یانەیە ببەخشن، هەموو ڕۆژێک کار دەکەین، ئاهەنگ دەگێڕین.

  ڤینیسیوس: دەگەرێینەوە مەدرید و سەرنجمان لەسەر یاریی جامی جامەکە دەبێت، ئەگەر ڕۆژی پێنجشەممە بدۆڕێین، ئەمڕۆ بەهای ئەوتۆی نییە.



AM:01:00:15/01/2024