بەرشەلۆنە چاڤی بێهیوا کرد

چاڤی لە ئیدارەی یانەکەی بێهیوا بووە تا یاریزانی نوێی لە گواستنەوەی زستانە بۆ بگوازنەوەو داوایەک لە یاریزانەکانی دەکاتو ئەوانیش بە بەڵێ وەڵامی دەدەنەوە

میدیاکانی کەتەلۆنیا کە نزیکن لە بەرشەلۆنە بڵاویانکفدۆتەوە، چاڤی لە وەرزی زستاندا بەدوای یاریزانێکدا ناگەڕێت تا گرێبەستی لەگەڵ،بکات، چونکە دەزانێت یانەکە توانای گواستنەوەی هیچ کەسێکی نییە و راهێنەرەکە داوای لە یاریزانەکانی کردووە بەهێزتر بن بەتایبەت بەبێ تۆپ و هەوڵی زیاتر بدەن.


بە قسەی سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان، دوای ئەو گفتوگۆیانەی کە چاڤی لەگەڵ یاریزانەکان کردوویەتی پەیوەندی نێوانیان باشتر بوو و چاڤی هەست دەکات متمانەی یاریزانەکانی هەیە،هەروەها یاریزانەکانیش هەست دەکەن کاتی ئەوە هاتووە دۆخەکە بگۆڕن و قەناعەتیان هەیە کە دەتوانن ئەو کارە بکەن.


PM:12:46:17/01/2024