مباپێ بە موچەیەکی گەورە بڕیاری کۆتایی دا

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئەمشەو بڵاویکردۆتەوە، کیلیان مباپێ بڕیاری خۆی داوەو ئەو یاریزانە دەیەوێت بچێتە یانەی ریاڵ مەدرید.

بە قسەی سەرچاوەکە، یاریزانەکە دەیەوێت مووچەیەکی پاکی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک پێبدرێت، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت تەنها 35 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی پێشکەش بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە مباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێبەرامبەر یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژێرێت.


PM:10:23:24/01/2024