مەلەوانێکی ڕەگەزگۆڕاو ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتیەک

لیا تۆماس، مەلەوانی ڕەگەزگۆڕی ئەمریکی، بڕیاریدا ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بکات، ئەمەش دوای ئەوەی پرسی کێبڕکێی کەسانی ڕەگەزگۆڕاو لەگەڵ ئەو ژنانەی کە بەدایک بوون  مێینەن مشتومڕێکی بەرفراوانی لە ئەمریکا دروستکرد و لیا تۆماس ڕووخساری دۆسیەکە بوو.

 تۆماس لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ لەگەڵ تیمی پیاوان لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەشداری مەلەوانی ئازاد کرد.

لە ساڵی ٢٠٢٢ گەڕایەوە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ تیپی ئافرەتان دوای نەشتەرگەری گواستنەوەی ڕەگەزی و ئەنجامدانی چارەسەری هۆرمۆنی پێویست، بۆ ئەوەی نازناوێک لەنێو پێشبڕکێ نوخبەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بەدەستبهێنێت،ئەمەش  لە پێشبڕکێی ٥٠٠ مەتری ئازاد لە ئەتلەنتا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢.


PM:02:36:27/01/2024