جارێکی تر داعش هێرش دەکاتەوە سەر کوبانی

پاش ئەوەی شەوی رابردوو لەژێر زەبری بۆردومانی فرۆکە ئەمەریکییەکان و شەڕەڤانانی یەپەگە داعش پاشەکشەی کرد لە رۆژهەڵاتی شارەکە، ئەمرۆ ٨ ی تشرینی یەکەم سەرلەنوێ دەستیکردۆتەوە بە هێرش و دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەو شوێنانەی دوێنێ پاشەکشەی لێکرد.

ئاژاسنی دەنگوباسی فەرەنسا لەزاری بەڕێوەبەری روانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریاوە، رامی عەبدولرەحمانەوە بڵاویکردەوە " بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شوێنانەی شەوی رابردوو پاشەکشەی لێکرد، ئەمرۆ سەرلەنوێ چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتەوە بۆ سەر ئەو شوێنانە".

روانگەکە باس لەوە دەکات کە ئێستا شەڕێکی قورس لەنێوان جەنگاوەرە کوردەکان و چەکدارانی داعشدا لەو گووزەوە بەڕێوە دەچێت.
شەوی رابردوو فرۆکەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی بەخەستی بۆردومانی هێڵەکانی دواوەی چەکدارانی داعشیان لەکوبانی کردو هاوکات بەهۆی شەڕی قورسی یەپەگەشەوە چەکدارانی داعش لەناو شارەکە پاشەکشەیان کرد.

شەوی ٦ی تشرینی یەکەم چەکدارانی داعش توانیان لەچەند قۆڵێکەوە بەتایبەتی رۆژهەڵاتەکەی بچنە ناو چەند گەرەکێکی شارەکە، بەڵام ٧ ی تشرینی یەکەم  شەوەکەی پاشەکشەیان لێکرد، وا سەرلەنوێ جارێکی تر دەستیان بەهێرش کردۆتەوە. 
 



PM:06:14:08/10/2014