لە بەرشەلۆنە داوای گەڕانەوەی ئینیرکی دەکرێت

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، زۆرێک لە یاریزانەکانی بەرشەلۆنە ئینریکییان پێ باشترە و وەک کەسێکی گونجاو دەیبینن بۆ سەرکردایەتیکردنی پڕۆژەکەی یانەکە.


هەروەها زۆرێکیان پێشتر لەگەڵیدا کاریان کردووە، سێرجی ڕۆبێرتۆ و تیرشتیگن لە بەرشەلۆنە، لە ئیسپانیاش ڕاهێنانی بە پێدری، گاڤی، باڵدێ، فێران، ئینیگۆ مارتینێز،  تەنانەت ئێریک گارسیاش کردووە کە بە خواستن یانەکەی جێهێشتووە.

 فابریزیۆ ڕۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناسراویش دەڵێت :" دەتوانم گرەنتی ئەوە بدەم کە بەرشەلۆنە کاتەکانی خۆی بۆ دیاریکردنی لیستی کورتی ڕاهێنەرەکانی تەرخان دەکات.  ڕۆبێرتۆ دی زێربی ڕەنگە ناوێکی هاوبەشی نێوان بەرشەلۆنە و لیڤەرپوول بێت، لیڤەرپوڵ بیر لە دانانی چاڤی ئەلۆنسۆش دەکاتەوە.  پێم وایە لە ئێستادا تیاگۆ مۆتا کاندیدێکی کۆنکرێتی نییە بۆ کورسییەکەی بەرشەلۆنە و ڕافا مارکێزیش نزیک نییە.  


لەکۆتایدا رۆمانۆ دەڵێت " ماوەیەک دەخایەنێت و ناوی زیاتریش دەبێت بۆ یانەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو پاش دۆڕانی بەرشەلۆنە 5-3بە ڤیاریاڵ چاڤی رایگەیاند کۆتایی وەرز یانەکە جێدەهێڵێت.




PM:01:42:28/01/2024