مقاومەی ئیسلامی: هێرشمان کردۆتە سەر بنکەی ئەمەریکییەکان لە هەولێر

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ ی کانوونی دووەم مقاومەی ئیسلامی سەر بە ئێران رایگەیاند" هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر ".

تا ئێستا دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی هیچ راگەیاندنێکیان لە بارەی ئەم هێرشەوە کە مقاومەی ئیسلامی راگەیاندووە، بڵاونەکردۆتەوە.

لە ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ەوە گرووپەی چەکدارەکانی شیعە کە خۆیان بە " مقاومەی ئیسلامی " ناساندووە و لە ژێر رکێفی ئێراندا زیاتر ١٥٠ هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە سوریا و عێراق، بە بەهانەی پاڵپشتی ئەمەریکا ئیسرائیل لە جەنگ لەگەڵ فەلەستینییەکاندا. 



PM:04:29:28/01/2024