بارزانی و بەرپرسی هەواڵگری تورکیا "پرسە ئەمنییەکان" تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئیبراهیم کالین بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا، پێشهاتەکانی ناوچەکە و "پرسە ئەمنییەکانی" تاوتوێ کرد. 
 تاوتوێ کرد.

باره‌گای بارزانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە ئیبراهیم کالین، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا کرد و لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا". 

ده‌شڵێت" هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کراوته‌وه‌". 

هەفتەی پێشووش ئیبراهیم کالین بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لە دیدارێکدا چاوی بە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کەوت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو هەفتە پێش ئێستا هەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەیان لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە دەبێت هێزەکان هەموویان خۆیان یەکلای بکەنەوە. 


PM:07:17:28/01/2024