"یاسای بودجە ستەمێکی گەورەی لە هەرێم کردووە"

وەزیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" یاسای بودجە ستەمێکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان کردووە، حکومەتی فیدراڵیش درکی بەو ستەمە کردووە". 

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمشەو دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووەم لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە" وردبینی بۆ داتا و زانیارییەکان کراوە و وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم هەموو رێکارەکانی جێبەجێکردووە". 

وتیشی" یاسای بودجە ستەمێکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان کردووە، حکومەتی فیدراڵیش درکی بەو ستەمە کردووە، لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوانمان لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە رێککەوتووین".


PM:08:08:29/01/2024