" حزبوڵای عێراق دەیەوێت دەسەڵات بگرێتە دەست "


حزبوڵا کە بەشێکی سەرەکی مقاومەی ئیسلامی سەر بە ئێرانەو دژی ئەمەریکایە، تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە دەیەوێت لە عێراق دەسەڵات بگرێتە دەست.

"وەزیر ئەلعراقی" کە هەژمارێکی پڕ خوێنەری عێراقیە لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی ( X ) لە نوێترین پۆستیدا، دەڵێت"  راگرتنی شەڕی حزبوڵا دژی ئەمەریکا هەنگاوێکی تاکتیکیەو، دەرگایەکە بۆ دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا لە عێراق".

ئەو هەژمارە کە تا ئێستا نەزانراوە " کێییە"، بەڵام کاریگەری  گەورەی لەسەر ناوەندی سیاسی عێراق هەیە، لەبارەی هەڵوێستی راگرتنی شەڕەوە دژی ئەمەریکا، دەڵێت" هەڵوێستیشان لە دژایەتیکردنی ئەمەریکا زەمینەی سازکرد بۆ ئەوەی جەماوەری زۆر بەرفراوان پەیدا بکەن".

ئەو هەژمارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حزبوڵا لە ئایندەدا دەیەوێت خۆی وا نمیاش بکات کە " پارێزەری نیشتمانە".
      
حزبوڵا کە هێزی سەرەکی سەر بە ئێرانە لە عێراق و لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لە غەزە لە ٧ ی تشرینی یەکەم ئەم هێزە میلیشایە چووە پەنا حەماس و دەستی بەهێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمەریکا و کورد لە سوریا و عێراق کرد، هەفتەی رابردوو لە هێرشێکدا سێ سەربازی ئەمەریکی لەسەر سنوری سوریا- ئوردن کردە ئامانج، ئەمەریکا بەرامبەر ئەم هێرشە خۆی کۆکردۆتەوە بۆ گورزێکی گەورە لەو هێزانە و هێزەکانی تری حەشدی شەعبی، دوێنێ ٣٠ ی کانوونی دووەم رایگەیاند؛ شەڕی ئەمەریکایان هەڵپەسارد، هەروەها ئێران دوورخستەوە لەوەی کە بەفەرمانی ئەوان هێرشیان کرابێتە سەر ئەمەریکا.  



PM:04:30:31/01/2024