سلێمانی .. ئەو کەسەی هاوڵاتییەکی بەفیشەکە بریندار کرد دەستگیردەکرێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوێکی تەقەکردنی لە گەڕەکی عەقاری سلێمانی راگەیاند.

 لە راگەیاندنێکدا ئاسایش بڵاویکردەوە" هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەماوەی کەمتر لە (٢٤)کاتژمێر، توانیان تۆمەتباری ڕووداوێکی تەقەکردن لە هاوڵاتییەک دەستگیربکەن".

هەروەها هاتووە" ڕووداوەکە لەگەڕەکی (ئەقاری) سلێمانی لە٢٠٢٣/١/٣٠ کاتژمێر ( ١٢:٤٥) شەو ڕوویداوە، پاش ئەوەی هێزەکانی ئاسایش چوونە شوێنی ڕووداوەکە، هاوڵاتییەک بریندارکرابوو، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەنجامدرا و توانرا تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە بەناوی ( أ.ع .ع)، دەستگیربکرێت".

 لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراوە.



PM:05:51:31/01/2024