سوپای پاسداران جێگیرکردنی ئەفسەرەکانی لە سوریا کەمدەکاتەوە

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، جێگیرکردنی ئەفسەرەکانی لە سوریا کەمکردووەتەوە. 

له‌ هه‌واڵێكدا ئاژانسى ڕۆیته‌رز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە" سوپای پاسدارانی ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە جێگیرکردنی ئەفسەرە باڵاکانی لە سوریا کەمکردووەتەوە". 

دەشڵێت" بڕیاری ئێران بۆ کشانەوەی ئەفسەرە باڵاکانی بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ بۆ زیادبونی هێرشی موشەکی و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سوریا کە گەورە بەرپرسانی سوپای پاسدارانی کردووەتە ئامانج". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرماندە باڵاکانی ئێران لەگەڵ دەیان ئەفسەری پلە ناوەندی سوریایان بەجێهێشتووە. 

ئەو بڕیارە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل دێت بۆسەر بارەگای سوپای پاسداران لە سوریا کە بووە هۆی کوژرانی دەیان ڕاوێژکاری سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێرانی، دیارترینیان ڕادی موسەوی و دوو فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران بوون.


PM:02:04:01/02/2024