بەرشەلۆنە رافینها شۆک دەکات

رۆژنامەی (SPORT)ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی ئاستی بەرزی لامین یامال یانەی بەرشەلۆنە بیر لە فرۆشتنی رافینها دەکاتەوە لە هاوینی داهاتوو.


بەقسەی سەرچاوەکە، بەرشەلۆنە بە نیازە بڕیاری خۆی بدات پاش دەرکەوتنی یامال بە ئاستێکی بەرز دەرگا لەسەر ڕافینها دەکاتەوە بۆ فرۆشتنی،  ئەویش ئەو ئۆفەرانەی پێشکەش دەکرێن لەبەرچاو دەگیرێن.


هەروەها  یاریزانەکە دەیەوێت بمێنێتەوە بەڵام ئەوە دەزانێت یانەکە گوێ لە ئۆفەرەکان دەگرێت ئەگەر ئەو بڕە پارەیە زۆر بێت دەیفرۆشێت.

ئەمە لەکاتێکدایە چێڵسی و تۆتنهام جگە لە نیوکاسڵ و هیلال دەیانەوێت  ئۆفەر پێشکەشی رافینها بکەن.

رافینها لە هاوینی 2022بە بڕی 67ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزییەوە هاتە یانەی بەرشەلۆنە.


PM:12:57:03/02/2024