لە چیای سەفین هاوڵاتییەک بەبێ هۆشی لەناو بەفردا دۆزرایەوە

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا موحسین قەسرۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە، دەڵێت "گەنجێکی دانیشتووی هەولێر بەناوی س- ک، کە پیشەی پارێزەرە لە کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دەچێتە ناو بەفر لە چیای سەفین و پاشان بێ سەرو شوێن دەبێت و بەهۆی ناشارەزای و رێگا ونکردنەوە".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " دوای گەڕانێکی زۆر ئەمرۆ ئێوارە بەبێ هۆشی لە ناو بەفر دۆزرایەوە لە نزیک گوندی پونگینەی بناری چیای سەفین و کاتژمێر ٧ی ئەمشەو کەسەکە گەیێنداریە نەخۆشخانەی شەقڵاوە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک دایە و تا ئێستا بێ هۆشە".

لەلایەکی ترەوە ٧ گەشتیار لەگوندی بۆلێ لە خانویەکدا گیریان خواردووە بەهۆی بارێنی بەفرێکی زۆر ڕێگای گەرانەوەیان لێ گیرابوو، هێززە ئەمنییەکان بەدەنگیانەوە چوون بۆ رزگارکردنیان.



PM:10:53:05/02/2024