ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤، بەهۆی هێرشێکی چەکداری لە بەردەم دادگا لە ئیستانبۆل هەشت کەس کوژرا و برینداربوون.
بەپێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقەكردن لە گۆڕەپانی بەردەم دادگای ئیستانبوڵ، دوو کەس كوژراون، شەش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه نه‌زانراوه، دوای ڕووداوەکەش هێزێكی زۆری ئه‌منی له شوێنی ڕووداوەکە بڵاوه‌یپێكراوه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان.