شارەوانی سلێمانی: داوا لەهاوڵاتیان دەكەین سەردانی ئەزمەڕ و گۆیژە نەكەن

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" بە مەبەستی سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتیان شەقامی سەرەکی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ پاککرایەوە".

 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی لە هەڵمەتێکدا هەستان بە پاککردنەوە و ڕشتنی خوێ لە شاخی گۆیژە و ئەزمەر لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران بە تایبەت ئەوانەی لە ئێوارە وشەودا سەردانی ئەو شەقامانە دەکەن. لە هەڵمەتەکەدا ئامێری تایبەت بە خوێ ڕژاندن بەکار نەهاتووە تا ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست نەبێت". 

هەروەها شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە" داواکارین لە هاوڵاتیان هاوکارمان بن و سەردانی شاخی گۆیژە و ئەزمەر نەکەن لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەکدا".



PM:09:04:06/02/2024