وەزیری بەرگری تورکیا چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجامدا

لە میانەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یەشار گولەر وەزیری بەرگری و مەتین گوراک سوپاسالاری تورکیا کرد، لە کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم و هاريكاری هاوبه‌شى نێوانيان، دۆخى ئه‌مني عێراق و هه‌رێم، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێكران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد". 

ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگي هاريكاری هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ رێگريكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى. 

وەزیری بەرگری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) کرد و بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیش کۆبێتەوە.

دوێنێ سێشەممە ٦ی شووباتی ٢٠٢٤ یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک سوپاسالاری ئەو وڵاتە گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار، سابت عەباسی وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی عێراق کۆبوونەوە.

هەروەها دوای سەردانەکەیان بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم پێشوازیان لێکرا.


PM:12:02:07/02/2024