ئەمشەو لە ناوچەی مەشتەلی بەغداد دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیسترا، بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە بە درۆن بووە، کە ئۆتۆمبێلێکی کردووەتەوە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەش کوژراون.
ڕاگەیاندنی کەتائیبی حزبوڵڵا، بڵاویکردووەتەوە" لە تەقینەوەکەی ئەمشەوی بەغدا دوو لە بەرپرسەکانیان کوژراون کە یەکێکیان بەرپرسی چالاکییەکانی دەرەوە بووە، ئەوی دیکەشیان بەرپرسی چەک بووە".
ئەو دوو سەرکردەیەی کەتائیبی حزبوڵڵا کە کوژراون هەریەکە لە ئەبوباقر ئەلساعدی و حاجی ئەرکان ئەلعلیاوی-یە.
لە بەرامبەردا بهرپرسێكی سهربازی ئهمریكی به كهناڵی ئهلجهزیرهی راگهیاندووه" هێزهكانمان هێرشهكانی بهغدایان ئهنجامداوه".
وێنەی ئەو دوو سەرکردەی حزبوڵا کە لە هێرشەکەی ئەمشەو کوژران لە خوارەوە ببینە.