ئۆکرانیا داوایەک لە لیژنەی ئۆڵۆمپی دژی روسیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئۆکرانیا داوای لە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی کردووە لێکۆڵینەوە لە بەشداری وەرزشوانانی وڵاتانی ڕووسیا و بیلاڕوس لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ بکەن، دوای ئەوەی گوایە پێشێلکاری بێلایەنییان کردووە.

 بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڤادیم هۆتسیت، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئۆکرانیا، لە نامەیەکدا بۆ تۆماس باخ، سەرۆکی ڕێکخراوی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ،کە ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی: "پێم خۆشە جارێکی دیکە قسەتان لەگەڵ بکەم سەبارەت بە پرسی ئەگەری بەشداریکردن (لە وەرزشوانانی بێلایەن وەک... تاکەکان) کە  پاسپۆرتی ڕووسیا و بێلاڕوس هەڵدەگرن، بە تایبەت ئەوانەی کە لە یارییە ئۆڵۆمپیادەکاندا (پاریس ٢٠٢٤) لە وەرزشی زۆرانبازیدا کێبڕکێ دەکەن، و ئایا تا چ ڕادەیەک پابەندبوونیان بەو مەرجانەی بەشداریکردن کە لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتییەوە پێشنیارکراون".


 لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو، "وەرزشوانانی ڕووسیا و بیلاروسیا کە سەردەکەون بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەمساڵ دەتوانن وەک بێلایەن بەبێ ئاڵای وڵاتەکەیان و بە بێ دروشم و سروودی نیشتمانی خۆیان بەشداری پێشبڕکێ تاکەکەسییەکانیان بکەن.”

بۆیە  هەر وەرزشوانێک پێویستی بە جێبەجێکردنی هەندێک مەرج دەبێت، لەوانە پشتیوانی چالاکانە لە شەڕی ئۆکرانیا، نابێت پەیوەست بن بە هیچ گرێبەستێکەوە لەگەڵ سوپای ڕووسیا، سوپای بیلاڕوسیا یان دەزگاکانی ئاسایشی نیشتمانی.

 هۆتسیت زیادی کرد: ئێمە دەمانەوێت بە داواکارییەکەوە قسە لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی بکەین کە گرنگییەکی تایبەت بەم پرسانە بدەن و لیستی ئەو وەرزشوانانە هاوپێچ بکەین کە (بە بۆچوونی ئێمە) مەرجەکانی بێلایەنی IOC بەدی ناهێنن.

 یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ٢٦ی تەمموز تا ١١ی ئاب لە پاریس بەڕێوەدەچێت.


PM:01:34:08/02/2024