چوار ڤیتامین پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی نه‌خورێن

زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بۆ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی و خۆپاراستن په‌نا ئه‌بنه‌ بۆ خواردنی ڤیتامینه‌کان له‌ ڕێگه‌ی حه‌پ و گولاج و   شروب یان به‌کارهێنانی ده‌رزیه‌وه‌. 

۱ ـــ ڤیتامین (C): به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ و هه‌وکردنی جومگه‌کان زیاتر ئه‌کات، هه‌روه‌ها ئه‌بێته‌ هۆێ سک چوون و زیاد بوونی غازات ؛ که‌ هه‌ندێ جار ژه‌هراوی  بوونی خۆراکی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌. 

۲ ـــ ڤیتامین (A) و کۆمه‌ڵه‌ی بێتاکارۆتینه‌کان: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه‌ بۆ کاریگه‌ری خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌ وه‌ک باوه‌ ؛  به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر چه‌وری سیانی ناو خوێن به‌رز ئه‌کاته‌وه‌ و ئه‌بێته‌ هۆی سستی و وه‌ستانی جگه‌ر و گێژی و سه‌رئێشه‌ و ڕشانه‌وه‌ و تێک چوونی بینین و وه‌رینی قژ. 

۳ ـــ ڤیتامین (B 6) که‌ به‌ پایرۆکسین ناو ده‌برێت: به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه‌ بێته‌ هۆی له‌ ناوچوونی ده‌ماره‌کان  به‌ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و که‌سه‌ ناتونێت کۆنتڕۆڵی هه‌ڵس و که‌وتی له‌ش و ڕفتاری بکات. 

٤ ـــ ڤیتامین (E): به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه‌ بێته‌ هۆی زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و ززۆر بوونی ئه‌گه‌ری مردن له‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌کانی دڵیان هه‌یه‌. 

بۆ خۆپاراستن له‌ ئه‌م کێشانه‌ پێویسته‌: 

ـــ بێ ڕێنمایی پزیشک له‌ خۆته‌وه‌ ڤیتامینه‌کان مه‌خۆ. 

ـــ هه‌وڵ بده‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆراکه‌وه‌ پێویستی له‌شت ڤیتامین و کانزاکان دابین بکه‌یت.

ـــ ئه‌گه‌ر ڤیتامینه‌کان وه‌ک حه‌پ به‌کار هێنا ئاگاداری ئه‌وه‌ به‌ چه‌ند دوای خۆراک ئه‌بێت بخورین. 

ـــ چه‌ند جۆرێک له‌ حپی ڤیتامین و کانزاکان نابێت به‌ یه‌که‌وه‌ بخورێن ؛بۆ نموونه‌ مادده‌ی ئاسن و کالسێوم به‌ یه‌که‌وه‌ نابێت بخورێن، پێویسته‌ لانی که‌م ٤ سه‌عاتیان له‌ نێوان دا بێت. 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک


AM:10:18:09/02/2024