جەمال کۆچەر: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری سەرجەم کێشەکان ناکات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تەنها بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە چارەسەر ناکرێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکرێت، بە تایبەت پرسی هەناردکردنەوەی نەوت پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم هەیە''.

ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو" پابەندبوونی هەرێم بەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا دەیكات، كلیلی چارەسەری بەشێكی زۆری كێشەكانە، چونكە پرسی نەوت دۆسییەیەكی گرنگە و پێویستی بە رێككەوتن و پابەندبوونی هەردوو حكومەت هەیە''.


PM:03:36:09/02/2024