بەرشەلۆنە پێش کۆتایی وەرز چاڤی دووردەخاتەوە

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم وەرزەدا ئازارێکی زۆری دەچێژێت، چونکە بووەتە نێچیری ئەنجامە خراپە بەرچاوەکان لە هەموو پاڵەوانێتییەکان.

 بەرشەلۆنە ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا کرد، ئەمە جگە لە لەدەستدانی جامی سوپەری ئیسپانیا و سەختی پێگەی خۆی لە پاڵەوانێتی لالیگا، و تەنها چامپیۆنزلیگی لە پێشە.

 چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری تیپەکە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا ڕۆیشتنی خۆی ڕاگەیاند بەهۆی سەختی بارودۆخی تیپەکە، بەڵام وادیارە وادەی ڕۆیشتنی پێش ئەوە بێت.

 هەواڵەکان دووپاتی دەکەنەوە کە یارییەکەی ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگ هۆکارێکی یەکلاکەرەوەی سەرەکی دەبێت بۆ تەواوکردنی ئەم وەرزەی چاڤی، بەو پێیەی لە ئەگەری دەرچوونی یانەکە دەستبەجێ ڕاهێنەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات.

 بەرپرسانی بەرشەلۆنە پێشبڕکێ لەگەڵ کات دەکەن بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ چاڤی، چونکە زیاتر لە ناوێکی دیار لەسەر مێزەکە هەیە، دیارترینیان هانسی فلیک، ڕاهێنەری پێشووی بایرن میونشنەو ئەلۆنسۆش هاتۆتە ریزەوە،


AM:12:13:13/02/2024